TR KU SO
FB X
Cîhan

بڕیاری دەستبەسەرکرانی دەیان ئەفسەری پلەبەرز لە تورکیا دەرکرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Temmuz 2018 19:07

 

میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویان کردەوە، دادگاکانی ئەو وڵاتە بڕیاری دەستگیرکردنی 68 کەسیان بە تۆمەتی پشتیوانی لە بزووتنەوە فەتحوڵا گولەن دەرکردووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، بڕیاری دەستگیرکرانی ئەو کەسانە لەلایەن تورکیاوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دراوە کە دژی لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن سەرۆکی بزووتنەوەی خزمەت کە ئێستا لە ئەمریکایە و دژی دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیایە.

 

ئەو ئۆپەراسیۆنە لەناو سوپای زەمینی و لە 19 پارێزگا و بۆ وێنە ئەنقەرە جێبەجێ کراوە و 19 کەس لەوانەی حوکمی دەستگیرکرانیان بۆ دەرچووە، لە ئەفسەرە باڵا و چالاکەکانی تورکیان.

 

هەمان سەرچاوە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو گومانلێکراوانە لەڕێگەی هێڵی تەلەفۆنەوە لەگەڵ دەست و پەیوەندییەکانی فەتحوڵا گولەن پەیوەندییان هەبووە کە ئەنقەرە ئیدیعا دەکات ئەوانە کوودەتا ناسەرکەوتووەکەی 2016ی تورکیایان ڕێک خستووە.

 

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە هەزاران فەرمانبەر و بەتایبەت ئەفسەر لەناو هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ فەتحوڵا گولنە لەلایەن تورکیا دەستگیر و لەسەر کار لابران، یان لە ترسی گیران ئەو ولاتەیان بەجێ هێشتووە.

Paylas: