Cîhan
بڕیاری ئینتەرپوول بۆ دەست بەسەرکردنی ترامپ لە سەر داوای ئێران
پەیامی کورد ... بڕیاری ئینتەرپوول بۆ دەست بەسەرکردنی ترامپ لە سەر داوای ئێران
بە پێی هەواڵەکان ئینتەرپوول بە یۆرۆنیووزی ڕاگەیاندووە : گرینگی بە داواکارییەکەی ئێران بە مەبەستی دەست بەسەرکردنی نادەین .
لە دوای ئەوەی کە دادوەری گەورە تاران حۆکمی دەست بە سەر کردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا دەرکرد و هەروەها داوای لە ئینتەرپوول کرد بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت بۆ دەست بە سەر کردنی ، ئەم ڕێکخراوە ڕایگەیاند " ئەم جۆرە داواکارییانە هیچ بە گرینگ نازانن و بە جیددی وەرناگرن .