TR KU SO
FB X
Cîhan

بڕیار و یاسای نوێ بۆ ئەو کەسانەی داواکاری وەرگرتنی ڤیزای شنگنن

سارا
Yazar
📅 27 Nisan 2019 14:19

پەیامی کورد   ...   بڕیا ە یاسای نوێی ڤیزەی یەکیتی ئەورووپا بۆ گەشتیارانی درووستکار کە لە دوای وەرگرتنی ڤیزەی لاوە کورت ، هیچ جۆرە هەڵە و ساختەکارییەکیان نەکردووە ، ئەو شانسە دەدات بۆ وەرگرتنی ڤیزەی پێنج ساڵە ی شنگن داواکاری ڕادەست بکەن

بە پێی ڕاپۆرتێک ، کۆمیسیۆنی ئەورووپایی ڕایگەیاند بڕیار و یاسای نوێ بۆ وەرگرتنی ڤیزەی شنگن لە لایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە ئەئید کرا و ئێستا وا بڕیارە شەورای ئەورووپا ش بە شێوەی کۆتایی واژوو بکات .

چاکسازی لە یاساکانی درکردنی ڤیزەی شنگن کە گەشتیارانی زیاتر لە ١٠٠ وولات لەوانەش ڕووسیا لە خۆ دەگرێت لە ساڵی ڕابردووەوە لە یەکیتی ئەورووپا دەکەوێتە بەر باس و گفتووگۆ .

 ئێستا بۆ سەرەڕاست کردنەوە و زانینی درووستکاری داواکارانی ڤیزە تەشریفات و ڕسسوماتی قورسترێک بۆ پێداچوونەوە و ڕابردووی ئەوان گیراوەتە بەر . هەر بۆیە هەموو بنکەکانی زانیاری لە چوارچێوەی بنکەی هاوبەشی زانیاری ناسینەوەی ئەورووپایی بە ناوبانگ بە CIR هاوپەیمان بووە و ڕابردووی هەر گەشتیارێک بە بەکار هێنانی ئەو لێکۆڵینەوە ی بۆ دەکرێت .

Paylas: