بیرێکی گەورەی نەوت لە نەجەف دەدۆزرێتەوە
پەیامی کورد ... بیرێکی گەورەی نەوت لە نەجەف دەدۆزرێتەوە .
لۆئه‌ى یاسرى پارێزگارى نه‌جه‌ف ئاشكرایكرد، بیرێكى گه‌وره‌ى نه‌وت له پارێزگاكه دۆزراوه‌ته‌وه، كه خزمه‌تێكى گه‌وره به نه‌جه‌ف ده‌كات و به‌منزیكانه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت.
لۆئه‌ى یاسرى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، پشكنینه یه‌كه‌مینه‌كان له‌ناوچه‌ى ره‌هبان له پارێزگاى نه‌جه‌ف ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن بیرێكى گه‌وره‌ى نه‌وتى له‌و ناوچه‌یه‌دایه، كه ده‌كه‌وێته نزماییه‌كانى ده‌ریاى نه‌جه‌ف.
باسى له‌وه‌شكردوه، له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌مپێكی گه‌وره بۆ پشكنه‌ران و شاره‌زایان درووستده‌كرێت بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كه‌یان، هه‌روه‌ها سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى گه‌شه‌پێدانى ئه‌و بیره نه‌وته.
پارێزگارى نه‌جه‌ف ئه‌وه‌شى ڕوونكردوه‌ته‌وه، بیره نه‌وته‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتى گرینگ ده‌بێت و خزمه‌تى ووڵات به گشتى و پارێزگاكه به‌تایبه‌تى ده‌كات.