TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرهەم هێنانی ماسکێکی نوێ کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچالاک دەکات

سارا
Yazar
📅 30 Temmuz 2022 01:26
پەیامی کورد    ...   بەرهەم هێنانی ماسکێکی نوێ کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچالاک دەکات

زانایانی زانکۆی کێنتاکی ماسکێکی نوێیان درووست کردووە کە بە مەواددی جیاواز لە ناوخۆیدا دەتوانێ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو ببات .

ماسکە نوێیە پێستی یەکە کە لە لایەن لێکۆڵەران ەوە درووست کراوە دەتوانێ پڕۆتێینی سپایک سارس کوو ٢ بخاتە داوەوە و ناچالاکی بکات . پڕۆتێینی سپایک هەمان ئەو شتەیە کە ئیزن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات بکەوێتە ناو سێلۆلەکانەوە و کەسە نەخۆش بکات . بە پێی تاقیکردنەوەکان نزیکەی ٩٩٪ی ووردیلەکان لە ناو هەواوە بەم ماسکە نوێیە فیتەر دەبێت و ئەم بابەتە دەتوانێ هاوکاریەکی بەرچاو بگەێنێتە کەسەکان .

ئەم ماددە نوێیە توانایی هەیە ڤایرۆسەکە وەکوو ماسک گەلی N ۹۵ فیلتەر بکات و لە هەمان حاڵدا ئانزیمگەلی دژە ڤایرۆسی هەیە کە بە شێوەی تەواو ڤایرۆسەکە ناچالاک دەکات . ئەم تەکنۆلۆژیایە لایەیەکی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوە لە بەرامبەر سارس کوو ٢ ە کە دەتوانێ هاوکارییەکی باش بێت بۆ پێشگرتن لە بڵاووبوونەوەی .

لێکۆڵەران لە تاقیگەکانی خۆیان پڕۆتێینی سپایکی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کە لە سەر ووردیلەگەلی ساختە دانرابوو کەڵک وەربگرن . هەر بۆیە مەواددی نوێی ئەوان توانی پێش بە تێپەڕبوونی ووردیلەگەلی ناو هەوا لە ئاستی سارس کوو ٢ بگرێت و ئەوان لە ناو ببات

Paylas: