بەرهەم ساڵح بە ئامادەبوونی لاهوور جەنگی لەگەڵ نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ کۆبووەوە !!!
پەیامی کورد ... سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشهممه لە شاری سلێمانی لەگەڵ جهیمس جێفری، نێردهی تایبهتی سهرۆكی ئهمریكا بۆ شهڕی دژ به تیرۆر و شاندی یاوەری کۆبوەوە و لەبارەی دوایین گۆڕانكاری سیاسی و ئهمنی ناوچهكه و پێویستی بهرقهراركردنی ئاشتی و كۆتایی هێنان به گرژییهكان گفتوگۆکرا.
نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕیگەیاند : ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح لە سلێمانی لەگەڵ جهیمس جێفری، نێردهی تایبهتی دۆناڵد ترامپ، سهرۆكی ئهمریكا بۆ شهڕی دژ به تیرۆر کۆبوەتەوە، سەرۆک بەرھەم رایگەیاندوە، وڵاتەکەی خوازیاری بەھێزکردن و پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بوارە جیاجیاكاندا.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک کۆمار پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر بەرزنرخاند، هاوكات ھاریکاری و بەشداری ئەمریکای بۆ دوبارە ئاوەدانکرنەوەی ناوچە زیان لێکەوتوەکانی بهگرنگ وهسفكرد.
لایخۆیەوەی جهیمس جێفری پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ پڕۆسەی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق دوپاتکردەوە، باسی لەو سەركەوتنانەش كرد كە عێراق بەسەر گرووپی داعشدا بەدەستیهێناوە.
نێردهی تایبهتی سهرۆكی ئهمریكا پابەندبوونی ووڵاتەكەشی دووپاتكردەوە لە پشتیوانیكردنی عێراق له شەڕی دژ به تیرۆر.