TR KU SO
FB X
Cîhan

بەشار ئەسەد دوای هەموو یارمەتییە مرۆییەکانی ئەورووپا بڕیارێکی نوێی بە پێچەوانەوە دەرکرد

سارا
Yazar
📅 23 Ocak 2019 01:36

پەیامی کورد  ...  لە پێی بڕیارێکی نوێ لە لایەن بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریاوە بڕیاری پێدانی ڤیزای تایبەت بە دیپلۆماتکارانی ئەورووپایی و بەرپرسانی هەڵوەشاندۆتەوە کە لەنێوان بەیروت و دیمەشقدا هاتووچۆدەکەن.

پێدانی ڤیزای تایبەت بەدیپلۆماتکارانی ئەورووپایی لە ساڵی ٢٠١١ و پاش هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا هاتە ئاراوە کە بەوهۆیەوە ووڵاتانی ئەورووپای کونسوڵگەری و باڵیۆزخانەکانی خۆیان لەو ووڵاتە داخست و بەیروتی پایتەختی لوبنانیان کردە بنکەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی خۆیان. 

بەپێی هەواڵێکى ئاژانسی ڕۆیتەرز، سێ دیپلۆماتکاری ئەورووپی وێڕای جەختکردنەوەیان لەڕاستی هەواڵەکە ڕایانگەیاندووە پێدەچێت ئەم هەنگاوەی حکومەتی سووریا بۆ درووستکردنی فشار و ناچارکردنی ووڵاتانی ئەورووپا بێت بۆ کردنەوەی کونسوڵگەری و باڵیۆزخانەکانیان لەسووریا.

ئەمە لە حاڵێکدایە زۆربەی دیپلۆماتکارە ئەورووپییەکان سەربە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە جیهانییەکانن کە خزمەتگوزاری مرۆیی پێشکەشی لێقەوماوانی سووریا دەکەن، دیپلۆماتکارێک لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەمە لێدانە لەهەنگاوە مرۆڤ دۆستییەکانی دەرەوەی سووریا و ئێمە ناچاردەکەن پەنا بۆ وەرگرتنی ڤیزای یەک سەر ببەین کە کاتێکی زۆرمان لەمامەڵەی وەرگرتنیان دەڕوات.

کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاندووە پاش نزیکەی هەشت ساڵ لە دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سووریا، ڕێکخراوە ئەوروپییەکان لەڕێگای ئەو دیپلۆماتکارانە توانیویانە زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی خواردن و دەرمان و شوێنی مانەوەی لێقەوماوان لەناوخۆی سووریادا دابین بکەن.

Paylas: