TR KU SO
FB X
Cîhan

ئایا بەشار ئەسەد لە دانیشتنی داهاتووی یەکیتی عەرەب دا بەشداری دەکات ؟

سارا
Yazar
📅 19 Aralık 2018 18:28

پەیامی کورد ...  ئایا بەشار ئەسەد لە دانیشتنی داهاتووی یەکیتی عەرەب دا بەشداری دەکات ؟

وەزیری دەرەوەی توونس بە ڕاپۆرتە میدیاییەکان سەبارەت بە داوەت کردنی سەرۆککۆماری سووریا بۆ بەشداری کردنی لە دانیشتنی داهاتووی یەکیتی عەرەب ، کە لە توونس دا بەڕێوە دەچێت ، کاردانەوەی نیشاندا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، " خمیس الجهیناوی " وەزیری دەرەوەی توونس ڕاپۆرتگەلێک لە سەر داوەت کردنی " بەشار ئەسەد " سەرۆککۆماری سووریا بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی داهاتووی یەکیتی عەرەبی ، کە لە مانگی مارسی ٢٠١٩ لە توونس بەڕێوە دەچێت ڕەت کردەوە .

وەزیری دەرەوەی توونس ، ڕۆژی ڕابردوو لە ووتوووێژ لەگەڵ " مووزاییک ئێف ئێم " جەختی کردەوە کە توونس تەنیا بە عەرەبستانی سەعوودی و ئێمارات بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی داهاتووی یەکیتی عەرەب داوەتنامەی ڕەوان کردووە .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند ، بڕیاردەربارەی سووریا دوای دانیشتنی سەرانی عەرەب لە یەکیتی عەرەب دا ئەنجان دەبێت . " ئەوانن کە بڕیار دەدەن و توونس لایەنی بڕیاردەر نییە . "

میدیاکانی هەواڵ ڕۆژی دووشەممە هەندێک ڕاپۆرتیان بڵاو کردەوە لە سەر ئەوەی کە سەرۆککۆماری ووڵاتێکی عەرەبی ئامادەی هەناردنی داوەتنامە بۆ بەشار ئەسەد بە مەبەستی سەردان لە ووڵاتەکەیە

" بثینه جبنون " ڕۆژنامەنووسی توونسی نیشتەجێ لە ئیمارات لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسی : بە پێی هەواڵ سەرچاوەکانی باوەڕپێکراو لە سەرۆککۆماری سووریا ، ئاگادار کرامەوە کە " الباجی قاید السبسی " سەرۆککۆماری توونس بەم زووانە لە بەشار ئەسەد بۆ سەفەر بە توونس داوەت دەکات .

هاوکات هەندێک لە سەرچاوەکان ڕایدەگەێنن کە " وەلید المعلم " وەزیری دەرەوەی سووریا لە ماوەی چەند ڕۆژێک دا دەکەوێتە ڕێ بۆ توونس . لە حاڵێکدا کە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ووتوووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی " ڕووسیا ئەلیەوم " ئەم قسانەی ڕەت کردەوە و ووتی : " ئەوە ئەوانن کە بەرەو لای ئێمە دێن و ئەمە ، ئێمە نین کە دەچین بۆ لای ئەوان " .

Paylas: