باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ... ئێمە چاودێری پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین
پەیامی کورد ... باڵیۆزی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند : چاودێری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەن.
جێنین پلاسخار، باڵیۆزی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان لەمیانەی بەشداریکردنی لە شەشەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، "پێویستە ھەرێمی کوردستان و بەغدا مافی دەستووری نێوانیان بپارێزن، ئەوەش گەرەنتی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتییە و ئابوورییە لە عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەوردی چاودێری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەن لە ئێستادا.
باڵیۆزی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەربارەی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتییەوە وتی، "خۆشحاڵین بە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی بۆ پرسی کەرکووک و کابینەی حکومەت،
وەک یۆنامی پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە ھەرێمی کوردستان دەکەین".