Cîhan
باڵیۆزی ڕووسیا: ناردنی چەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕووسیا دوورن لە ڕاستییەوە
پەیامی کورد... باڵیۆزی ڕووسیا: ناردنی چەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕووسیا دوورن لە ڕاستییەوە
باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن ''ئێران چەکی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە بۆ بەکارهێنانی لە جەنگی ئۆکراینادا'' دوورن لە ڕاستییەوە.
لەمبارەیەوە باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: ''ئەو هەواڵانەی لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندندا بڵاوکراوەتەوە و باس لە ناردنی پشتیوانی چەک دەکەن لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕووسیا بێ بنەمان و دوورن لە ڕاستییەوە''.
شایەنی باسە ماوەیەک لەمەوبەر، هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی بڵاویان کردەوە کە ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە چەکی بۆ ڕووسیا ناردووە لەنێویشیاندا سیستەمی بەرگریی باوەڕ-٣٧٣ی دروستکراوی ئێران بەمەبەستی بەکارهێنانیان لە جەنگی ئۆکراینادا.