TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵیۆزی ئێران لەبەغدا گۆڕدرا

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2022 00:40
پەیامی کورد     ...    باڵیۆزی ئێران لەبەغدا گۆڕدرا


کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا باڵیۆزى خۆى لەپایتەختى عێراق بگۆرێت و کەسێکى دیکە لەجێگەی دیاری کردووە

بەپێی هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵى فەرمی عێراق (واع) لەسەر زاری سەعید خەتیب زادە، ووتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى حکوومەتى کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکراوەتەوە " حسێن ئال سادق، وەک باڵیۆزی نوێی تاران لەبەغدا لەبری ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێستای ئێران لەعێراق دەست بەکار دەبێت".

ووتیشى" ئال سادق بەم نزیکانە دەست بەکار دەبێت".
 

Paylas: