TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا چۆڵ دەکرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 29 Ağustos 2022 22:58

پەیامی کورد... باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا چۆڵ دەکرێت

هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکی بۆ مەبەستی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە و هێنانە دەرەوەی کارمەندان، لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت نیشتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ ی ئابە ٢٠٢٢ بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی لە بەغدای پایتەخت، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز کارمەندانی لە بارەگاکە دەردەکات و بۆ ئەو مەبەستەش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکایی گەیشتە بارەگای باڵیۆزخانەکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەک مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.

 

Paylas: