TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەبووبەکر بەغدادی نوێترین پەیامی خۆی بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 17 Eylül 2019 12:09

پەیامی کورد    ...    ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ١٦ی ٩ی ٢٠١٩ ، ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پەیامێكی دەنگی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە : " ئەندامانی داعش بەردەوام دەبن لە شەڕكردن".
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عەرەبییەكان، ئەبووبەکر بەغدادی داوای کردوە ، چەکدارانی داعش کەس وکارەکانیان لەژێر دەستی ئەو هێزانە ڕزگار بکەن، کە لە عێراق و سووریا لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە پاڵپشتی دەکرێن و داواشیكردوە زیندانییەکان دان بەخۆیاندا بگرن.

بەغدادی هەروەها دەڵێ ،"جیهاد كردن بەردەوام دەبێت و خەڵكی نوێ پەیوەندیان بە داعشەوە كردووە". ووتووشیەتی ،" چۆن دەبێت موسڵمان بژێت، لەکاتێکدا کەس وکارەکەی لە بەندیخانە و کەمپەکان بێت".
ئاماژەی بەوەشكردوە كە چەكدارانی داعش لە هەشت ووڵاتی جیاوازدا و لە عێراق، سووریا، یەمەن، ئەفغانستان، سۆماڵ، لیبیا و توونس بەردەوامە لە شەڕكردن.

Paylas: