TR KU SO
FB X
Cîhan

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە ئالاسکای هەژاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Temmuz 2023 16:00

پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە ئالاسکای هەژاند


لە ویلایەتی ئالاسکا باکووری رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە روویدا.

لەمبارەیەوە ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) رایگەیاندوە کە ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بەگوڕی ٧،٢ پلە لە نیمچەدوورگەی ئالاسکا روویداوە، ٩٨ کیلۆمەتر لە شاری ساند پۆینت-ەوە دووربووە.

ئەوەش خراوەتەروو کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٣٢،٦ کیلۆمەتر روویداوە. دوای روودانی بوومەلەرزەکە هۆشداری درا لە بارەی روودانی شەپۆلەکانی تسۆنامی.

Paylas: