Cîhan
بوومەلەرزەیەکی دیكه بەگوڕی ٤،١ پلە ناوچه‌یه‌كی توركیای هەژاند
پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەکی دیكه بەگوڕی ٤،١ پلە ناوچه‌یه‌كی توركیای هەژاند
کاتژمێر ٢٣:٥٩ی دوێنێ شەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،١ پلە قەزای گەنچ سەربە پارێزگای بینگۆلی هەژاند.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه 5 ی شوبات_ی 2023 ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (AFAD)دا بڵاوکرده‌وە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٤،٢٧ کیلۆمەتر روویداوە.
جەودەت یڵماز سەرۆکی لیژنەی بوودجە و پلاندانان لە پەرلەمانی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، هیوای سەلامەتیی بۆ هەموو ئەو کەسانە خواستووە کە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نەرێنیمان پێنەگەیشتووە. خوای گەورە لە کارەساتەکان بمانپارێزێت".