TR KU SO
FB X
Cîhan

داعش دەیەوێ جارێکی دیکە مووسڵ کۆنترۆڵ بکات

سارا
Yazar
📅 09 Temmuz 2018 15:24

دوای کۆتایی پێهاتنی ساڵی ٢٠١٦ داعش دەیەوێ جارێکی دیکە شاری مووسڵ بخاتەوە بن کۆنترۆڵی خۆی

هەر سەبارەت بەم بابەتە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند : کە داعش وا بڕیاری داوە کە ئەم ناوچەنە دیسان لە بن دەست بگرێ . لە بەر هەڕەشەی داعش بۆ بە دەست گرتنەوەی ئەم ناوچانە خەڵکی ئەم ‌هەرێمە لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین .

 هەر بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان : هەندێک لە یەکینەکانی ئەرتەش و هێزی پۆلیس بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە ناوچەکە بکەن خۆیان گەیاندووەتە ناو هەرێمەکەوە .

لە ساڵی ٢٠١٤ دا ئام ناوچەیە بە گشتی کەوتە دەستی داعش و لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە لایەن ئەرتەشی عێراقەوە جارێکی دیکە ئازاد کرا . دوای نەمانی داعش لە ناوچەکە ، بە گوێرەی زانیارییەکان ١٨٠ هازار کەس گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان .

لەو کاتەوە داعش لە مووسڵ ، دیالە ، سەڵاحەددین و ئەنباردا هێرشەکانی خۆیان زیاد کردووە ، لە کاتێکدا سەرۆکوەزیری عێراقیش عەبادی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دا ڕایگەیاندبوو چیتر داعش لە عێراقدا نەماوە .

لە کاتێکدا لەم دواییانەدا داعش هێرشەکانی خۆی زیاتر دەکات بە تایبەت لە مووسڵ لەم ڕۆژانەی دواییدا داعش زیاتر لە ١٥ کەسی کووشتووە .

Paylas: