داهاتی نهوت و گازی سرووشتیی روسیا ٪٣٦ دابهزی
پەیامی کورد... داهاتی نهوت و گازی سرووشتیی روسیا ٪٣٦ دابهزی
وەزارەتی دارایی روسیا بڵاویكردهوه، لە مانگی ئایاردا داهاتی هەناردەی نەوت و گازی سرووشتیی بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی ٪٣٦ کەمیکردووە و گەیشتووەتە ٥٧٠،٧ ملیار رۆبڵ (نزیکەی حهوت ملیار دۆلار).
لە راگەیەندراوێكدا كه لهلایهن وەزارەتی دارایی روسیاوه بڵاوكراوهتهوه، ئاماژە بەوە کراوە، لە مانگی حوزەیراندا ٤٤ ملیار رۆبڵ کەمتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا له هەناردەی نەوت و گازی سرووشتیی داهات بەدەست دەهێنرێت.
ئەوەش هاتووە، داهاتی هەناردەی نەوت و گازی سرووشتیی روسیا لە مانگی ئایاردا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی ٪٣٦ بۆ ٥٧٠،٧ ملیار رۆبڵ کەمیکردووە، ههروهها داهات لەو ماوهیهدا بەراورد بە مانگی نیسان بەڕێژەی ٪١٢ دابهزیوه.
ساڵی رابردوو بودجەی روسیا بەهۆی سزاکانەوە تووشی كورتهێنان به بڕی ٣،٣ ترلیۆن رۆبڵ بوو، لهبهرامبهردا وەزارەتی دارایی روسیا بۆ پڕكردنهوهی کورتهێنانهكه، یوان و زێڕ لە یەدەگەکانییهوه دەفرۆشێت.