TR KU SO
FB X
Cîhan

دامەزراوەی ووزەی ئەتۆمی ئێران ڕاگەێندراویک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 16 Ekim 2020 14:12

پەیامی کورد     ...    دامەزراوەی ووزەی ئەتۆمی ئێران ڕاگەێندراویک بڵاو دەکاتەوە 

دامەزراوەی ووزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، هێزی ئەتۆمی ووڵاتەكە بۆ هەمیشە و تا كۆتا سات لە چنگی گەلەكەیاندا دەمێنێتەوە.

بە پێی هەواڵێک ، دامەزراوەی ووزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندوە، بۆ هەمیشە و هەتا دوایین سات ووزە و هێزی ئەتۆمی ووڵاتەكەیان لەدەست گەلەكەیاندا دەبێت و چنگ هیچ لایەنێك ناكەوێت.

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەریش هەمان دامەزراوە بڵاویكردوەتەوە، "زانایانی ئەتۆمی ئێران سەرجەمیان گوێڕایەڵن بۆ رێنماییەكانی ڕێبەری شۆڕشی ئێران و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیدارەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی بابەتی بەكارهێنانی ووزەی ئەتۆم".

ئاماژەی بەوەشكردوە، ڕوانگەی داهاتوو تایبەت بە بەكارهێنانی ووزەی ئەتۆم بە شێوەیەكی بێزیان و ئاشتیانە، تێڕوانین و بۆچوونی ستراتیژی سیستەمی بەرێوەبردنی كۆماری ئێران دەردەخات و ئەو ووزەیەش بۆ هەمیشە لە چنگی گەل و ووڵاتدا دەبێت.
ئەو راگەێندراوەی ووزەی ئەتۆمی ئێران لە ووڵامی مایك پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادایە، كە پێشتر رایگەیاندبووو "بەرنامەی ووزەی ئەتۆمی ئێران مەترسی بۆ سەر ناوچەكە درووست دەكات".

Paylas: