TR KU SO
FB X
Cîhan

دانیشتووانی عێراق لە ماوەی چەند ساڵێکی دیکە دەبێتە دوو هێندە

Rozan Ateş
Yazar
📅 31 Mart 2022 17:04

پەیامی کورد... دانیشتووانی عێراق لە ماوەی چەند ساڵێکی دیکە دەبێتە دوو هێندە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاوی کردەوە، بۆ ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤١ ملیۆن و ١٩٠ هەزار کەس بووە، پێشبینیش دەکەن ساڵی ٢٠٥٠ بگاتە دوو هێندە.

لەمبارەیەوە عەبدلزهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاندووە: زیادبوونی دانیشتووان سروشتییە، کۆی گشتی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٤١ ملیۆن و ١٩٠ هەزار کەس بووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: ژمارەی دانیشتووانی بەغدا ٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار کەسە و مووسڵ ٤ ملیۆن و بەسرە ٤ ملیۆنە، بەپێی پێشبینییەکان ژمارەی دانیشتووان لە ساڵی ٢٠٥٠ دەگاتە ٨٠ ملیۆن.

هەر سەبارەت بە ڕێژەی لەدایکبوون لە عێراق ئاماژەی بەوەدا و، ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە و لە دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار منداڵ لەدایکبوون.

Paylas: