Cîhan
دەوڵەتی تورکیا چالاکێکی سیاسی و ٣٣ کەسی دیکە دیپۆرتی ئێران دەکاتەوە
پەیامی کورد ... چالاکێکی سیاسی لە لایەن ووڵاتی تورکیاوە گەڕێندرایەوە ئێران .
دوێنێ ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٩ پێنج شەممە دەوڵەتی تورکیا عادڵ بارامی چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە گەڵ ٣٣ کەسی دیکە لە سنووری پارێزگای ئۆرمیەوە گەڕاندەوە ئێران .
عادڵ بارامی چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی ڕۆیشتن بۆ ئەورووپا لە شاری ئانتالیا لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراو دوێنێ گەڕێنراوەتەوە ئێران .
جێگای ئاماژەدانە سەرەڕای هەوڵی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ نەگەڕاندنەوەی ناوبراو بێ ئاکام مایەوە .