Cîhan
دەستگیرکرانی نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەر لە تورکیا
پەیامی کورد... دەستگیرکرانی نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەر لە تورکیا
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند، نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەری نا یاساییان لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستگیرکردووە.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند، ٣٩٥ کۆچبەری نا یاساییان دەستگیرکردووە و دوو کەسیش بە تۆمەتی هاوکاری کردن و قاچاخچی بۆ ئەو کۆچبەرانە دەستگیرکراوە.
باسیان لەوەشکردووە، بەشێک لەو کۆچبەرانە لەسەر بەلەمی بچووک بوون و لە کەناراوەکانی یۆناندا گەڕێنراونەتەوە بۆ ئاوەکانی تورکیا.
هاوکات ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو کۆچبەرانە زۆرینەی هاووڵاتی سووری و ئەفغانی بوون و دوابەدوای دەستگیرکردنیان گەیەندراونەتە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست لەگەڵیاندا.