ڕادەست کردنی زیاتر لە هەزار مووشەکی کۆمپانیای بووئینگ بە عەرەبستانی سەعوودی
پەیامی کورد ... ڕادەست کردنی زیاتر لە هەزار مووشەکی کۆمپانیای بووئینگ بە عەرەبستانی سەعوودی .
کۆمیانیای بوئینگ ڕێکەوتننامەیەکی بەرهەم هێنان و ڕادەستکردنی زیاتر لە هەزار مووشەک بە عەرەبستانی سەعوودی بە دەست هێناوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک نووسیویەتی ، بە پێی ئەم ڕێکەوتننامەیە ، کۆمپانیای ئەمریکی بوئینگ " Boeing ۶۵۰ مووشەکی کرووز SLAM ER و ۴۰۲ مووشەکی دژە کەشتی Harpoon Block II ی بەرهەم هێناوە و ڕادەستی عەرەبستانی سەعوودی دەکات .
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، پێنتاگۆن بەهای گشتی ڕێکەوتنی بەرهەم هێنان و ڕادەست کردنی مووشەکگەلی جۆری SLAM ER به ۱.۹۷۱ میلیارد دۆلار ڕاگەیاندووە . چاوەڕێ دەکرێت کەک ئەم ڕێکەوتننامەیە تاکوو دێسەمبەری ساڵی ٢٠٢٨ بخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە .
ڕادەست کردنی ٤٠٢ مووشەکی Harpoon Block II بە ڕیاز کە بەهای ٦٥٦.٩ میلیۆن دۆلار ووتراوە ، لە چوارچێوەی ئەم ڕێکەوتننامەیە ئەنجام دەدرێت .
ئەم ڕێکەوتننامەیە هەروەها بریتییە لە ڕادەستی کردنی مووشەک گەلی دژە کەشتی و کەل و پەلی یارمەتی گەیاندن بۆ بەرازیلیا " ٤ یەکە " ، تایلەند " ٨ یەکە " ، قەتەر " ٥٣ یەکە " دەبێت . جگە لەمانە ، کەل و پەلی یارمەتی بۆ ژاپۆن ، هۆڵەندا ، هێند وکۆریای باشوور یش ڕادەست دەکرێت .