TR KU SO
FB X
Cîhan

دۆزینەوەی پاکێت گەلی گومانئاوی لە باڵەخانەکانی ناتۆ

سارا
Yazar
📅 09 Şubat 2023 12:31
پەیامی کورد   ...  دۆزینەوەی پاکێت گەلی گومانئاوی لە باڵەخانەکانی ناتۆ

دوێنێ چوارشەممە، دەزگا ئەمنییەکانی ناتۆ سێ پاکێتی گومانئاوییان لە باڵەخانەکانی ئەم هاوپەیمانییە لە بەلجیکا دۆزیەوە.

ئەو پاکێتە گومانئاوییانە جۆرێک لە تۆزیان تێدابووە، کە لە باڵەخانەکانی ناتۆ لە شاری هارن لە بەلجیکا بە پۆلیس ڕاپۆرت کراوە و دواتر تیمی ئاگرکوژێنەوەش بانگهێشتی شوێنی ڕووداوەکە کراوە.

تا ئێستا ناتۆ بە فەرمی هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێدەچێت سەرۆکی ئۆکراین لە کۆبوونەوەی یەکیتی ئەورووپا لە برۆکسل ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشداری بکات

Paylas: