Cîhan
دوایین هەواڵەکانی عەفرین
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە بەردەوامی دەور و بەری شاری عەفرین بومباران دەکەن.
لە گوندەکانی کوتەنە، دێروێس و قێزل پاشا لە ناوچەی بولبول لە باکووری خورئاوای عەفرین شەڕ و پیکدادانی قورس لە نێوان یەپەگە و هێزە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە.
بەهوی ترس لە کوشتنی خەڵکی سیڤیل، خەڵکانی سیڤیلی عەفرین دەستیان کردوە بە چوڵ کردنی شار.
بروسک حەسەکە وتەبێژی یەکیینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند هێزەکانی تورکیا چەند کیلومەترێکیان ماوە بۆ ناوەندی شاری عەفرین.
دوێنێ یەپەگە هێزێکی پشتیوانی لە قامیشلووە ڕەوانەی عەفرین کرد و هەروەها بە هوێ قورسی شەڕەکە، تورکیا هێزی پشتیوانی ڕەوانەی عەفرین کرد