دوای زیاتر لە تێپەڕبوونی ١٥ ساڵ جاریکی دیکە حۆکمی لە سێدارەدان لە ئەمریکا دەست پێدەکاتەوە
پەیامی کورد ... دوای زیاتر لە تێپەڕبوونی ١٥ ساڵ جاریکی دیکە حۆکمی لە سێدارەدان لە ئەمریکا دەست پێدەکاتەوە .
بەرپرسانی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار لە ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا حۆکمی لە سێدارەدان بۆ تاوانبارانی مەحکووم لە ئاستی فێدڕاڵی جێبەجێ دەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاسۆشەیتێدپرێس ئەم هەواڵە لە بەرواری ٩ی جووڵایەوە بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان کە لە بەردەستدایە لە نێوان کارمەندانی بەندیخانەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان زانیاری ڕاگەیاندووە .
بە ووتەی ئەوان ، سێدارەدانەکان لە ١٣ی ئەم مانگەوە دەست پێدەکاتەوە . تەنیا لە ،ماوەی یەک هەفتەدا ،لە بەندیخانەی ئیدییانا سێ بەندکراو کە تاوانیان کوشتنی منداڵان بووە حۆکمی لە سێدارەدان مەحکووم کراون ، ماددەی مەترسیدار بە دەرزی لێیان دەدرێت . ئەندامانی بنەماڵەی تاوانباران و قوربانیان ی ئەوان ئیزنی بەشداربوونیان لەم ڕەوەنددا دەبێت بەڵام بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ، هەموویان دەبێ ماسکی تەندرووستی بەکار بهێنن .
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ، دواهەمین جار بەرپرسانی فێدڕاڵی ویلایەتەەیەکگرتووەکان حۆکمی لە سێدارەدانیان لە ساڵی ٢٠٠٣ یەوە جێبەجێ کرد . لەو کاتەوە تاکوو ئێستا جۆڕیک لە ماراتۆریۆمی نافەرمی لەم بوارەدا بەردەوامی هەبووە چوونکە دەربارەی یاسای کەڵک وەرگرتنو بەکار هێنانی لێدانی دەرزی کوشندە بە مەحکوومانی لەسێدارەدان ڕێکەوتنێک بە دەست نەهاتبووە .