TR KU SO
FB X
Cîhan

دووەمین ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ئەمریکا پەسەند کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Aralık 2020 15:13

پەیامی کورد ... دووەمین ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ئەمریکا پەسەند کرا

 

ڤاكسینی دژە كۆرۆنای كۆمپانیای مۆدێرنا بوو بە دووەم ڤاكسین كە مۆڵەتی بەكارهێنانی خێرای لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكای پێبدرێت.

 

چاوەڕاوان دەكرێت ملیۆنان بەشی ڤاكسینی مۆدێرنا بۆ هەڵمەتی كوتانی دژ بە كۆرۆنا لە ئەمریكا زیاد بكرێت كە لەم هەفتەیەدا بە كارمەندانی تەندروستی دەستیپێكرد، قۆناغی داهاتووش كوتانی بەساڵاچووان و كارمەندانی خانەی بەساڵاچووان دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا ئەو ڤاكسینەی ڕۆژێك پاش ئەوە پەسەند كرد كە پانێلێكی شارەزایانی سەربەخۆ پشتیوانیان لە بەكارهێنانی كرد هەفتەیەك پاش پەسەند كردن ڤاكسینەكەی فایزەرو بایۆنتیك.

 

ڤاكسینەكەی فایزەرو بایۆنتیك، لەم هەفتەیەدا لە هەزاران كارمەندی تەندروستی دراوە، چاوەڕوان دەكرێت ڤاكسینەكەی مۆدێرنا لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو دەستپێبكات بۆ خەڵكی تەمەن (18) ساڵ بەسەرەوە.

Paylas: