TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F/A - 18 ی ئەمریکی لە ژاپۆن کەوتە خوارەوە

سارا
Yazar
📅 13 Kasım 2018 01:30

میدیاکانی ووڵاتی یابان ڕایانگەیاند لە نزیک بەندئاوی زەریادا فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە جۆری " F/A-18  " شەڕکەر کەوتە خوارەوە . ئەم فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکییە لە سەر کەشتی شەڕ بە ناوی  " USS Ronald Reagan " فڕیبوو .

 بە گوێرەی بەیاناتی ئەرتەشی ئەمریکا ، لە سیستەمی ئەم فڕۆکەیەدا کێشەی تەکنیکی درووست بووە و بوەتە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە زەریادا . ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری " یابان " ئۆسامۆ کۆساکایی بۆ ئاگاداری چاپەمەنییەکان ڕایگەیاند : کە هەر دوو فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە خۆیان بە کورسی فڕۆکەکەوە بەستوەتەوە کە خۆیانی پێ هەڵدەدەن و توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن

Paylas: