TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە دەریای سپی ناوەڕاست کەوتەخوارەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Kasım 2023 17:14

پەیامی کورد... فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە دەریای سپی ناوەڕاست کەوتەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی سەربە ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا، بە ھۆکارێکی نادیار لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست کەوتووەتەخوارەوە.

فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە ئەرورووپا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ڕۆژی 10ی ئەم مانگە، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە کاتی ئەنجامدانی مەشقی و ڕاھێناندا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست کەوتووەتەخوارەوە.

ڕاشیگەیاندووە: "وەک رێزگرتنێک لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکە، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو ناکەینەوە".

باسی لەوەیش کردووە کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستی پێ کراوە و ھاتووە: "بەپێی زانیارییەکان، ھیچ ئاماژەیەک نییە کە فڕۆکەکە لە ئەنجامی ھێرشی دوژمن کەوتووبێتە خوارەوە".

Paylas: