TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکە شەڕکەرەکانی چین جارێکی دیکە سنووری تایوانیان بەزاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 31 Mayıs 2022 20:19

پەیامی کورد... فڕۆکە شەڕکەرەکانی چین جارێکی دیکە سنووری تایوانیان بەزاند

ڕۆژی دووشەممە تایوان ڕایگەیاند هێزێکی زۆری ئاسمانی چین هاتوونەتە ناوچەی بەرگری ئاسمانیی تایوانەوە، وەزارەتی بەرگری تایوانیش وتی فڕۆکە جەنگییەکانی تایوان ڕەوانە کراون تاوەکوو ٣٠ فڕۆکەی جەنگی چین ئاگادار بکەنەوە و دوورییان بخەنەوە.

چین تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تایوان نیگەرانی دەربڕیوە سەبارەت بە چالاکییەکانی هێزی ئاسمانی چین لە نزیک دوورگە دیموکراتخوازەکەوە، زۆر جار لە باشووری ڕۆژئاوای ناوچەی ئاسمانی بەرگری تایوانەوە چالاکییەکان ئەنجام دەدرێن، کە نزیکە لە دوورگەکانی پراتاسەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی تایواندان.

تایوان دەڵێت چالاکییە سەربازییەکانی چین لە نزیک دوورگەکەوە مەبەست لێیان بێزارکردنی هێزی ئاسمانی تایوانە، چونکە هەر کاتێک فڕۆکەکانی چین لە نزیک تایوان یاخود بەسەر ئاسمانی تایواندا دەفڕن، هێزی ئاسمانی تایوان دەبێت ڕووبەڕوویان ببنەوە و ئاگادارییان بکەنەوە و دوورییان بخەنەوە، هەروەها مەبەستێکی دیکەش تاقیکردنەوەی توانای وەڵامدانەوەی تایوانە.

وەزارەتی بەرگری تایوان وتی دوایین چالاکییەکەی چین ٢٢ فڕۆکەی جەنگی لە خۆگرتووە، هاوکات فڕۆکەی ئەلیکترۆنی و فڕۆکەی دژە ژێرئاوگەڕیش بەشدارییان تێدا کردووە.

وەزارەتەکە وتی فڕۆکەکان لە ناوچەیەکی باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەکانی پراتاس فڕیون، دوور بوون لە تایوان خۆیەوە.

گوتیشی تایوان فڕۆکەی جەنگی ڕەوانە کردووە تاوەکوو فڕۆکە چینییەکان دوور بخەنەوە، سیستەمی بەرگری مووشەکیش جێگیرکراون بۆ چاودێریکردنیان.

لە مانگی یەکدا ٣٩ فڕۆکەی جەنگی چینی هاتنە ناوچەی بەرگری ئاسمان تایوانەوە.

هەفتەی ڕابردوو سوپای چین گوتی لەم دوایانەدا مەشقێکی سەربازی لە نزیک تایوان ئەنجام داوە و ئامانج لێی " هۆشداریدان " بووە دژی هاریکارییەکانی تایوان لەگەڵ ئەمریکادا.

Paylas: