ئەفسەرێكی باڵای پاسدارانی ئێران بەهۆی بۆردومانی ئیسڕائیل لە سووریا كوژرا
پەیامی کورد... ئەفسەرێكی باڵای پاسدارانی ئێران بەهۆی بۆردومانی ئیسڕائیل لە سووریا كوژرا
ئەفسەرێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران بە پلەی عەقید، بەهۆی بۆردومانی ئیسڕائیل لە سنووری شاری (حمس)ی سووریا كوژرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە كەناڵی (الحدث) بە پشتبەستن بە پێگەكانی نزیك لە میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە بڵاوی كردۆتەوە، شەوی ڕابردوو، جەنەڕاڵێكی سوپای پاسداران بە پلەی عەقید كە ناوی (حوسێن سوهانی)یە، لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسڕائیل لە سنووری شاری حمس لە سووریا كوژراوە.
باس لەوە دەكرێت كە ئەو ئەفسەرە ئێرانییەی لە بۆردومانەكەدا كوژراوە، پسپۆڕی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بووە.
لەوەتەی شۆڕشی گەلانی سووریا لە دژی ڕژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە كە دواتر بۆ شەڕی چەكداریی كۆمەڵێك گرووپی جۆراوجۆر گۆڕدرا، ژمارەیەكی زۆر لە ئەفسەر و سەربازانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا كوژراون كە بەشێكیان لە لایەن ئیسرائیلەوە كراونەتە ئامانج.