TR KU SO
FB X
Cîhan

جۆن بۆڵتۆن بەرامبەر بە هەوڵێکی دۆناڵد ترامپ کاردانەوە نیشان دەدات

سارا
Yazar
📅 02 Ocak 2021 22:11

پەیامی کورد     ...     جۆن بۆڵتۆن بەرامبەر بە هەوڵێکی دۆناڵد ترامپ کاردانەوە نیشان دەدات

ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کاروباری ئەمنییەتی نەتەوەیی ، ترامپ بە هەوڵدان بۆ درووستکردنی درز لە حێزبی کۆماریخوازەکان دا تۆمەتبار دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، جۆن بۆڵتۆن ، ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کاروباری ئەمنییەتی نەتەوەیی لە لاپەڕی تایبەتی تویتەری خۆیدا نووسی : " ڕوون و ئاشکرایە کە دواهەمین ئامانجی دۆناڵد ترامپ درووستکردنی درزە لە حێزبەکەیدا . ئەو بە هێرش کردنی بۆ سەر کۆماریخوازەکان کە بازنەکەی دەستی ماچ ناکەن ، ئاگری داری بۆ سووتاندنی لاشەی سیاسی خۆی ڕووشن کردووە و هەڵگیرساندووە .

سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژانی کۆتایی خۆی لە نووسینگەکەی تێدەپەڕێنێت و هێرش دەکاتە سەر ڕابەرایەتی حێزبەکەی . ترامپ هەروەها لە تویتەری میدیایی دا هەواڵ لە خۆپیشاندانێکی گەورە لە ٦ ی جانیوەری لە کاتژمێر ١١ لە واشینتۆن دەدات و قەولی داوە تاکوو شوێنی تەواوی ئەم کۆبوونەوەیە ڕابگەێنێت . جێگای ئاماژەدانە کە ئەم بەروارە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و لە ناکاو هەڵنەبژێردراوە . لەم ڕۆژەدا کۆنگرەی ویەلایەتەیەکگرتووەکان دەرئەنجامی دەنگدانی کۆلێژی هەڵبژاردنەکان کە جۆ بایدن بەربژێری دیمۆکراتەکان وەکوو براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ناساندووە پشتڕاست دەکاتەوە .

هەوڵی ئەم دواییەی ترامپ بۆ ڤیتۆی یاسای دەسەڵاتەکانی بەرگری نەتەوەیی " بوودجەی سەربازی " ئەم ووڵاتە بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەوە و کۆنگرەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بۆ یەکی=ەمین جار لە ماوەی دەورەی سەرۆککۆماری دۆناڵد تارمپ دا دەنگی بە هەڵوەشاندنەوەی ڤیتۆیەکەی ئەو دا .

 

Paylas: