TR KU SO
FB X
Cîhan

جارێکی دیکە کیم جوونگ سەرۆکی کۆریای باکوور وون دەبێت

سارا
Yazar
📅 15 Mayıs 2020 16:49

پەیامی کورد     ...    جارێکی دیکە کیم جوونگ سەرۆکی کۆریای باکوور وون دەبێت

جارێکی دیکە لە لایەن ڕۆژنامەیەکی کۆریا باشوورەوە باس لە ونبوونەوەی سەرۆكی كۆریای باكووردەکرێت و ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن، هەریەك لە پاسەوانە تایبەتییەکانی خۆی و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ووڵاتەكەی لە كارەكانیان دوورخستوەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامە و ئاژانسەکان هەواڵی كۆریای باشوور، دوای ئەوەی رێكەوتی ١ی ئایاری ئەمساڵ پاش دیارنەمانی بۆ ماوەی سێ هەفتە، كیم جوونگ ئوون، سەرۆكی كۆریای باكوور لە مەراسیمێكدا دەركەوتەوە، لەئێستادا ماوەی زیاتر لە ١٢ رۆژە لە چاوی میدیا وونبوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆریای باكوور جانگ كیل سول، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ووڵاتەكەی دوورخستوەتەوە كە لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و كارو چالاكییە نهێنییە سەربازییەكانی لەسەر هەریەك لە ووڵاتانی كۆریای باشوور، ژاپۆن و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا چڕكردوەتەوە، ئەوەش بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی كۆریا هیراڵد باسی لەوەشكردوە، نووسینگەی هەواڵگری بەرپرسە لە جێبەجێكردنی ئەركی سیخوڕیكردن و هێرشەكان و لەناویشیاندا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا  هەیە، كۆریای باشووریش ئەو نوسینگەیە بە تەقاندنەوەی كەشتییەكی سەر بە هێزە دەریاییەكانی ووڵاتەكەی تۆمەتباردەكات، كە ناوی كەشتییەكە چیۆنان بوو و لە ساڵی ٢٠١٠ تەقێندرایەوە و تەواوی سەرنشینەكانی گیان یان لە دەستدا.ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ-ی كۆریای باشوور بڵاویكردەوەتەوە، لە شوێنی جانگ كیل سول، جەنەراڵ ریم كوانگ-ی دوەم پێگەی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری پێدراوە.رۆژنامەی كۆریا هیراڵد ئاماژەی بەوەشكردوە، كیم جوونگ ئوون پاسەوانە تایبەتییەكەی خۆی بەناوی یۆن جوونگ رین لە پۆستەكەی دوورخستوەتەوە، ئەو پاسەوانەی لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەیپاریزێت و سەرۆكی پاسەوانە باڵاكان بوە.

رێكەوتی یەكی ئایاری ئەمساڵ، دوای هەفتەیەک لە مشتومڕ و دەنگۆی نەخۆشکەوتن و تەنانەت مردنی کیم جۆنگ ئون، میدیای  فەرمی کۆریای باکور چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە وەک نوێترین دەرکەوتنی رێبەڕی ئەو وڵاتە باسی لێوەکرا.

Paylas: