TR KU SO
FB X
Cîhan

هەفتەی داهاتوو ئۆپێک پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دیاری دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Ocak 2024 16:26

 

پەیامی کورد... هەفتەی داهاتوو ئۆپێک پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دیاری دەکات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئۆپیک پڵەس کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات بۆ دیاریکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ چەند مانگی داهاتوو.

چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن، هاوپەیمانێتی ئۆپیک پڵەس لە هەفتەی داهاتوودا کۆدەبێتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی نیسان و مانگەکانی دواتر یەکلادەکاتەوه.

وەزیرە دیارەکانی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس کە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی لەخۆدەگرێت بە شێوەی ئۆنلاین کۆدەبنەوە.

لیژنەکە مافی ئەوەی هەیە بانگەوازی کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس لەگەڵ هەموو ئەندامەکانی بکات یاخود راسپاردە سەبارەت بە سیاسەتی بەرهەمهێنان پێشکەش بکات.

Paylas: