TR KU SO
FB X
Cîhan

هەموو ڕێگایەک بۆ چوونی ئیسرائیل دادەخرێت

سارا
Yazar
📅 19 Mart 2020 23:00

پەیامی کورد     ...    هەموو ڕێگایەک بۆ چوونی ئیسرائیل دادەخرێت 

ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لە بڵابوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە ووڵاتەکەی چاانی هەموو هاووڵاتییەکی دەرەکی بۆ ووڵاتەکەی قەدەغە کرد .

ئیسرائیل چوارشەممە ڕایگەیاند : کە لە هاتنی هاووڵاتیانی دەرەکی بۆ ئەم ووڵاتە پێشگیری دەکات تەنانەت لەو دەستە کەسانەی کە توانایی ئەوەیان هەیە لە کاتی گەیشتنیان بۆ ئیسرائیل خۆیان قەرەنتینە بکەن .

ئیدارەی کۆمەڵانی خەڵک و پەنابەرانی ئیسرائیل بە پاڵپشتی وەزارەتی تەندرووستی ئەم بڕیارەیان ڕاگەیاندووە .

بە پێی ڕاپۆرتی هائارتس ژمارەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئیسرائیل تا دوێنێ چوارشەممە گەیشتووەتە ٤٤٣ کەس .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٦ کەس لە تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا زۆر ناجێگیرە .

Paylas: