TR KU SO
FB X
Cîhan

ئه‌مریكا: له‌ هێرشه‌كه‌ى نه‌ته‌نز به‌شداریمان نه‌كردوه‌

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Nisan 2021 15:31

پەیامی کورد … ئه‌مریكا: له‌ هێرشه‌كه‌ى نه‌ته‌نز به‌شداریمان نه‌كردوه‌

 

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌: به‌شداریان له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى "نه‌ته‌نز"ى ئێرانى كردبێت، و جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وان ته‌ركیزیان له‌سه‌ر گفتوگۆ دبلۆماسیه‌كانه‌.

 

كۆشكى سپى ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: هیچ لێدوانێكى تایبه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونانه‌ نییه‌ كه‌ له‌سه‌ر روداوى هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى "نه‌ته‌نز"ى ئێران بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ و ئه‌مریكا به‌شدارى له‌و هێرشه‌دا نه‌كردوه‌.

 

جه‌ختله‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌: واشنتۆن ته‌ركیزى خستوه‌ته‌ سه‌ر گفتوگۆ دبلۆماسیه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران.

 

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، بۆ جارى دوه‌م هێرش كرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى "نه‌ته‌نز"ى ئێرانى و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌شى دابه‌شكردنى كاره‌باى دامه‌زراوه‌كه‌ رویدا، ئیسرائیل به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت و باس له‌وه‌ش ده‌كرا، كه‌ ئه‌مریكا به‌شدارى تێدا كردوه‌.

Paylas: