ئهمریكا ووردهكاری بۆردومانكردنی پێگهكانی حزبوڵای له عێراق بڵاوكردهوه
پەیامی کورد...ئهمریكا ووردهكاری بۆردومانكردنی پێگهكانی حزبوڵای له عێراق بڵاوكردهوه
فەرماندەیی ناوەندیی هێزهكانی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئهمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سهر چەندین دامەزراوەی حزبوڵای عێراق و ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک کوژراو لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا له ریزهكانی حزبوڵادا كهوتوهتهوه.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: لە وەڵامی چەندین هێرش بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەندین دامەزراوەی کەتایب حزبوڵڵا و گروپەكانی سەر بهو میلیشیایه لە عێراق ئهنجامداوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه: “هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هێرشە ئاسمانیانەی ئەمریکا دامەزراوە ئامانجدارەکانیان لەناوبردووە و چهند چهكداراێكی ئهو میلیشیایه كوژراون”،
پێشتر میلیشیاكانی عێراق هێرشیان كرده سهر بنكهی هاوپهیمانان له فڕۆكهخانهی ههولێر و هاوكات یەحیا رەسول، وتەبێژی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، هێرشە درۆنییەكەی فڕۆكەخانەی هەولێر برینداری لێكەوتۆتەوەو بۆتە هۆی پەكخستنی كاری فڕۆكەخانەكە. دەشڵێت، لەكاتێكدا كە ئیدانەی ئەم "كردەوە تیرۆریستی"یە دەكەین، جەختیش دەكەینەوە كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق، ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەستگیردەكەن.
ڕاشیگەیاند: سەعات 3:50 خولەكی ئێوارەی دووشهممه، گروپە نایاساییەكان لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیان كردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازیی عێراقی لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر كە راوێژكاران و هێزەكانی هاوپەیمانان لەخۆدەگرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێرشەكە برینداری لێكەتووەتەوەو بۆتە مایەی پەكخستنی كاری فڕۆكەخانەكەو كاریگەریشی لەسەر وادەكانی گەشتە مەدەنییەكان هەبووە.
یەحیا رەسول وتوشیەتی "ئەم كردەوە تاوانكارییانە ئامانجیان زیانگەیاندنە بە بەرژەوەندی و پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی عێراق".
ئاماژەی بەوەشداوە"لەكاتێكدا ئیدانەی ئەم كردەوە تیرۆریستییە دەكەین، جەختیش دەكەینەوە هێزە ئەمنییەكانی عێراق پاڵپشت بە هەوڵە هەواڵگرییەكان، ئەنجامدەرانی كردەوەكە دەستگیردەكەن بۆ ئەوەی رادەستی یاسا بكرێن و سزای خۆیان وەربگرن".
ئێوارەی ئەمڕۆ گروپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق"، بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێری لە ئەستۆ گرت و لە راگەیەندراوێكدا جەختی كردەوە كە هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبن.