TR KU SO
FB X
Cîhan

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Ağustos 2023 18:30

پەیامی کورد... هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە


ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 235 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

بە پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 8 وڵاتەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 775 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 288 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا كەمیکردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 235 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 38 هەزار بەرمیل كەمیکردووە كە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 273 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

باس لەوەشكراوە، زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەدا بووە، بە ڕێژەی 3 ملیۆن 691 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە ڕێژەی 760 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان سعودیە بە ڕێژەی 427 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان کۆڵۆمبیا بە ڕێژەی 290 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەگوێرەی ئیدارەی ئەو وڵاتە، بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئیکوادۆرەوە بە تێکڕا گەیشتووەتە 175 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرازیلیش بەڕێژەی 103 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە لە نەیجیریاشەوە بە ڕێژەی 94 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

Paylas: