Cîhan
هیندستان/ بە هۆی داڕمانی باڵەخانەیەکەوە ١٥ کەس گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... هیندستان/ بە هۆی داڕمانی باڵەخانەیەکەوە ١٥ کەس گیانیان لە دەست دا
لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەیەک لە هیندستان لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە میدیاکانی هیندستان بڵاو کراوەتەوە، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی کە دەکەوێتە شاری مۆمبای لە هیندستان، ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ساتیا پرادان، سەرۆکی تیمە نیشتمانییەکانی بەدەمەوەهاتن بە میدیاکانی هیندستانی راگەیاند، تیمەکانی فریاکەوتن خەریکی گەڕانن بەشوێن ئەو کەسانە کە هێشتا لە لەژێر داروپەردوی باڵەخانە رووخاوەکەدا گیریانخواردووە.