TR KU SO
FB X
Cîhan

هیچ کەسێک مافی نییە ڕێگری لە کڕینی " ئێس - ٤٠٠ " تورکیا بکات

سارا
Yazar
📅 07 Mart 2019 01:18

پەیامی کورد  ...  وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە دەستێوەردانی ووڵاتانی سێهەم لە پەیوەندی لەگەڵ کڕینی سامانەی زەوین بە ئاسمانی ڕووسی " ئێس – ٤٠٠ لە ڕێگای ووڵاتەکەیەوە ڕەخنەی گرت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مەولوود چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری کاروباری دەروەی تورکیا ، ووتی کە فشاری سەر ئانکارا لە پەیوەندی لەگەڵ کڕینی سامانەی زەوین بە ئاسمانی ڕووسی " ئێس – ٤٠٠ " نایاساییە و ووڵاتانی سێهەم نابێت لەم کارەدا دەستێوەردان بکەن .

وەزارەتی کاروباری دەروەی ئەمریکا ، جارێکی دیکە کە کڕینی " ئێس – ٤٠٠ " لە ڕێگای تورکیاوە دەتوانێ ببێتە هۆی دەست ڕاگرتن لە نەمایش کردنی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و ڕاوەستانی بەشداری کردن لە بەرنامەی بەرهەم هێنانی شەڕکەری نەسڵی پێنجەم ی ، F-35 و گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بێت .

بە پیی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ ، چاووش ئۆغلۆ لە شاری بالیکسیر ڕایگەیاند : ساڵەهایە کە ئێمە دەمانەوێ لە هاوپەیمانەکانمان سیستەمی بەرگری ئاسمانی بکڕین و لەمبارەوە بە شێوەی فەرمی داوامان لەوان کرد . وە ئەم هاوپەیمانانە ، کە تەنانەت بۆ کڕینی سادەترین چەکەکان بەربەست یان درووست کرد ، لە ناکاو بە کڕینی " ئێس – ٤٠٠ لە ڕێگای ئێمە بە قورسی نیگەران بوون . بۆچی نیگەرانن ؟ ئەگەر ئێمە هاوپەیمانی ناتۆین و ئەگەر تورکیا پێویستی بە شتێک هەبێت ، ئێوە دەبوایە ئەوەتان بە ئێمە بفرۆشتبایە و ئەگەر ئێوە ناتانەوێت بیفرۆشن ، کاتێک کە تورکیا ئەوەی کە پێویستیەتی لە ووڵاتێکی بەدەر لە ناتۆ بەدەستی دەهێنێت ، پێویست نییە دەستێوەردان بکەن .

ڕێکەوتننامەی نیشاندانی سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی " ئێس – ٤٠٠ " بە تورکیا کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا واژوو کراوە ، هۆکاری درووست بوونی ئاڵۆزی دیپلۆماتیک لە نێوان ئانکارا و واشینتۆن بووە کە لە هاوپەیمانە تورکەکەی خۆی دەیەوێت لە سامانەی مووشەکی بەرگری ئاسمانی " پاتریۆت " ی ئەمریکی لە جیاتی سامانەی ڕووسی بە کار بهێنێت .

Paylas: