هەڕەشە لە کۆمپانیا ئاڵمانییەکان دەکرێت
پەیامی کورد ... باڵیۆزی ئەمریکا هەڕەشەی لە کۆمپانیا ئاڵمانییەکان کرد
بە پێ ڕاپۆرتێک لە مەگەزینی : شپیگل " سیاسەتمەدارانی ئاڵمانی ڕەخنەی لە باڵیۆزی ئەمریکا گرت بە هۆی هەڕەشەکردن لە کۆمپانیا ئاڵمانییەکان .
ڕیچارد گرنێل باڵیۆزی ئەمریکا لە ئاڵمانیا ، هەڕەشەی لە کۆمپانیا ئاڵمانییەکانی بەشدار بوو لە پڕۆژەی درووست کردنی خەتی بۆڕی گازی " جەریانی باکووری – ٢ " ی کرد .
بڵاوکراوەی " بیڵد " ڕایگەیاند کە گرنێل ، نامەگەلێکی بۆ چەندین کۆمپانیای ئەڵمانی هەڵگری هەڕەشە کردن بە دۆخی گەمارۆەکان لە دژی ئەوان لە لایەن ئەمریکاوە بە هۆی پاڵپشتی لە " جەریانی باکووری – ٢ " هەنارد .
لە هەمانکاتدا ، ووتەبێژی باڵیۆزخانە ڕایگەیاند کە نامەکەی باڵیۆز نە وەک هەڕەشەیەک بەڵکوو ، " نەمایشی ڕوونی سیاسەتەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان " هەژمار دەکرێت .
بە پێی زانیارییەکانی ئەم بڵاوکراوەیە ، " دکتۆر مازی " جێگری بەرپرسی فراکسیۆنی " چەپەکان " لە بۆندستاگ " ڕایگەیاند : " ئاشکرا ، باڵیۆزی ئەمریکا گوایە هەست دەکات کە نێردراوی ئیمپراتووری لە واشینتۆنە لە ئاڵمانیا . گەمارۆکانی دەرەوەی سنوورەکانی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئاڵمانی لە دژایەتی لەگەڵ ڕیکارەکانی نێودەوڵەتی دایە . ئایا بەڕێز گرنێل دەزانێ کە دەورانی چالاکی کۆمیسێرە باڵاکان لە ئاڵمانیا بە سەر هاتووە ؟ " .
بە پێی نووسراوی مەگەزینی ناوبراو ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی و فیدراڵی ئاڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ١٤ جانیوەری دەیەوێ لە سەر ئەم بابەتە باس و ووتوووێژ بکات .کە ئایا دەبێ بەم هەوڵەی گرنێل و جمووجووڵە نوێیەکان لە لایەن ئەوەوە ووڵام بدەنەوە و ئەگەر دەبێ ووڵام بدرێتەوە ، کاردانەوە دەبێ چۆن بێت .
ئەو کۆمپانیانەی کە ئەم نامەیەیان پێ گەیشتووە سەردانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا یان کرد تاکوو بزانن دەبێ چ جۆرە کاردانەوەیەک بەم جۆرە هەڕەشانە نیشان بدەن . لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ئەم نامانە وەکوو هەوڵێکی هەڕەشەئامێز ناو دەبەن .