Cîhan
هەڵکشانی بەرچاوی تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراق
پەیامی کورد...هەڵکشانی بەرچاوی تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراق
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 9 هەزار و 970 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 10/8/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 9 هەزار و 970 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 9 هەزار و 926 کەسیش چاکبوونەتەوە، 66 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 732 هەزار و 298 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 547 هەزار و 666 کەس چاک بوونەتەوە و 19 هەزار و 336 کەس کەسیش گیانیان لە دەست داوە.