TR KU SO
FB X
Cîhan

هەڕەشەی نوێی تەل ئەڤیڤ لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران

سارا
Yazar
📅 18 Mayıs 2022 15:00
پەیامی کورد   ...  هەڕەشەی نوێی تەل ئەڤیڤ لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران

بێنی گانتس ، وەزیری شەڕی ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئێران تەنیا چەند هەفتەیەک لەگەڵ درووستکردنی مەواددی شکێنەر و درزهێنەری پیویست بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی مەودای هەیە .

ئێران لە هەوڵی تەواوکردنی بەرهەم هێنان و بەستی ١٠٠٠ سانتریفیووژی پێشکەوتووی IR۶ ە لەوانەش لە دامەزراوە ژێرزەوینییە نوێیەکان لە نزیکی نەتەنز ە  .

ماڵپەڕى تایمزی ئیسرائیل، لە زمانى بێنی گانتس وەزیرى بەرگری ئیسرائیل لە کۆنفڕانسى موتاڵا ئەمنییە نیشتمانییەکانى زانکۆى ڕایشمەن هێرتزلیا، بڵاوى کردەوە:

ئێران خەریکى تەواوکردنى بەرهەم و سەرخستنى ١٠٠٠ دەزگاى سانتریفیووژى پێشکەوتووى پیتاندنى یۆرانیۆمە.

ئەمەش لە سیستەمێکى نوێى ژێرزەمینى لە دامەزراوەى ئەتۆمى نەتەنز ئەنجامى دەدات.

ئێران درێژە دەدات بە کۆکردنەوەى زانست و ئەزموونى نەگەڕێنراوەى پەرەسەندن و لێکۆڵینەوە و بەرهەمى سانتریفیووژە پێشکەوتووەکان

تەنیا چەند حەفتەیەکیشى ماوە بۆ بەرهەمهێنانى یەکەم بۆمبی ئەتۆمى

Paylas: