هەتا ئێستا ٤٠ میلیۆن کەس لە ئەمریکا دەنگیان داوە
پەیامی کورد ... هەتا ئێستا ٤٠ میلیۆن کەس لە ئەمریکا دەنگیان داوە
بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بڕیارە لە سێی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دەنگ دراوە.
سایتی (پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا)، كه زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌خته بڵاوده‌كاته‌وه ڕایگەیاندووە، تائێستا له ڕێگای پۆسته و ده‌نگدان به ده‌ست ٤٠ ملیۆن و ٥٠٣ هه‌زار ٦١ دەنگدەر، ده‌نگیانداوه.
به‌رزترین ڕێژه‌ی ئه‌و ده‌نگدانه‌ش له ویلایەتەکانی تێكساس، كالیفۆرنیا و فلۆریدا بووه.
سایتەكە ئاماژەی به‌وه‌شداوه كه بۆ ده‌نگدان له ڕێگای پۆسته‌وه داوای نزیكه‌ی ٨٠ ملیۆن كارتی ده‌نگدان كراوه.
پێشتر پڕۆفیسۆر میشێل ماكدۆڵاند، به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی ئینته‌رنێت و پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنەکان له زانكۆی فلۆریدا ڕایگه‌یاندبوو، ده‌نگدانی پێشوه‌خته له ڕێگای پۆسته و ده‌نگدان به ده‌ست به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ زیاتر به‌شداریكردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.