Cîhan
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جارێکی دیکە کرانە ئامانج
پەیامی کورد... هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جارێکی دیکە کرانە ئامانج
سەرچاوەیەکی باڵای سوپای عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، سیستمی بەرگریی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، دوو درۆنی خۆکووژی تێکشکاندووە.
هێرشەکان لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی دووشەممەدا روویداوە و سەرچاوەکەی سوپای عێراق هیچ زانیارییەکی لەبارەی زەرەر و زیانەکانی هێرشەکە نەخستووەتەڕوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا – سێنتکۆم، لە رۆژی 17ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2023 و لەگەڵ راگەیاندنی هێرشە زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، زیاتر لە 102 جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق و سووریا.