Cîhan
لە دواین هەڵبژاردنەکانی حکومەتی پاکستاندا، لە هەرێمی پونجاب بۆ یەکەمجار ژنێک بووە سەرۆکی حکومەتی ئەو هەرێمە.
دوێنێ دووشەممە، 26/2 مریەم نەواز، پێگەی سەرۆک حکومەتی ( هەرێمی پونجاب )ی بەدەستهێنا، بەمەش بووە یەکەمین ژن ئەو پۆستە باڵایە وەربگرێت، بەشێک لە چاودێرانیش بە هەنگاوێکی گرنگ ناوی دەبەن بۆ بەهێزکردنی بەشداری ژنان لە پڕۆسەی سیاسیدا،
هاوکات لەلایەکی ترەوە ڕەخنەگران دەڵێن، هەڵبژاردنی مریەم پەیوەستە بە درێژەپێدانی دەسەڵاتی سیاسیی نەواز شەریفی باوکی، کە لە سێ خول پیشوودا سەرۆک وەزیرانی پاکستان بووە.
ژنانی چالاکوان و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان دەڵێن، بەدەستهێنانی ئەو پۆستە لەلایەن ژنێکەوە هەنگاوێکی باشە بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگای پیاوسالاری و حکومەتی پاکستاندا، بەڵام هێشتاش هەبوونی ژنێک لەو پێگەیەدا تەنها بەشێوەیەکی ڕەمزی دەمێنێتەوە، و ئەوەی گرنگە توانا و هەوڵەکانی خۆیەتی بۆ پێشخستنی پرسی مافەکانی ژنان لە پاکستاندا.
پاکستان؛ بۆ یەکەمجار ژنێک بوو بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی پونجاب