TR KU SO
FB X
Cîhan

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

Arsalan
Editor
📅 02 Mart 2024 18:29

کەشناسێکی عێراقی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕایگەیاند، خۆڵبارینێکی چڕ شارەکانی عێراق دەگرێتەوە.

واسق سەلامی کەشناسی عێراقی ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکرێت یەکشەممەی داهاتوو لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق پلەکانی گەرما بەرزببنەوە و شەپۆلێکی چڕی خۆڵ و تۆز دروست ببێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت جیاوازی پلەکانی گەرما و شەپۆلی خۆڵبارین کاریگەری لەسەر شارەکانی ناوەڕاستی فورات هەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.

Paylas: