Cîhan
محەممەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، ئەمریکا هاوبەشێکی ستراتیژیی عێراقە، ئێرانیش دراوسێیە و هاوبەشیی ئایینی و کۆمەڵایەتی لەنێوانماندایە.
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری “ڕافیدەین بۆ گفتوگۆ”، ڕایگەیاند، ئێستا داعش هەڕەشە نییە لەسەر ئاسایشی عێراق، بۆیە بەردەوامن لە هەنگاوەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، بەڵام چوونەدەرەوەی هاوپەیمانان بەمانای نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانییەکە نایەت.
سوودانی باسی ئەمریکا و ئێرانیشی کرد، گوتی، “ئەمریکا هاوبەشێکی ستراتیژیی عێراقە، ئێرانیش دراوسێیە و هاوبەشیی ئایینی و کۆمەڵایەتی لەنێوانماندایە و لە شەڕی دژ بە داعش لەگەڵمان وەستا”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند، پەیوەندیی گرنگیان لەگەڵ تورکیا هەیە، لیژنەی هاوبەش لەنێوانیاندا هەن و دۆسیەی ئاو تێیدا بنەڕەتییە، بەگوتەی خۆی، لەبارەی ئاوەوە چارەسەرێکی ستراتیژییان هەیە و بەم نزیکانە ڕایدەگەیەنن.
سوودانی: ئەمریکا هاوبەشێکی ستراتیژیی عێراقە و ئێران دراوسێمانە