سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە عێراق
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە عێراق لە پشتبەستن بە نەوت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات.
لە راپۆرتیكدا كە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی سەبارەت بەعێراق بڵاویكردۆتەوە هۆشداریدەداتە دەستەڵاتدارانی بەغداو داوا دەكات چاكسازی هەمەلایەنە لە كەرتەكانی جیاوازەكانی ئابووریدا ئەنجامبدەن، پشتبەستن بە نەوت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات كەم بكەنەوە.
ئەوەشخراوتە ڕوو: بەمەستی پشتیوانیكردنی لە داهاتەكانیی كەمكردنەوەی ئەو زیانە ئابوریانەی كە لە كاتی دابەزینی نرخی نەوتدا بەر داهاتی عێراق دەكەوێت كەزۆربەی جار دەبێتە هۆی كوتهێنانی بودجە، پێویستە حكومەتی عێراق ڕێژەی هەناردەی نانەوتی بۆ دەرەوەی وڵات زیاتر بكات .
لە ئێستادا عێراق بۆ دابینكردنی بودجەو موچەو سەرجەم خەرجیەكانی بەشیوەیەكی سەرەكی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت كە بە گوێرەی زانیارییەكان، لە سەدا 90ـی داهاتی دارایی عێراق لە فرۆشتنی نەوتەوە سەرچاوە دەگرێت.