TR KU SO
FB X
Cîhan

هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی شەوانە ناخەون ؛ ئایا کەسانی بێخەو تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن؟

سارا
Yazar
📅 12 Mart 2024 05:06
پەیامی کورد    ...   هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی شەوانە ناخەون ؛ ئایا کەسانی بێخەو تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن؟

بە پشت بەستن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بە بەردەوامی پێنج کاتژمێر یان کەمتر دەخەون، بەبێ گوێدانە سیستمی خۆراکیان، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم زیاترە.

کاتێک پێویست ناخەویت، لەوانەیە ئاستی ئەنسۆلینت دابەزێت، بۆیە ڕەنگە لە ڕۆژی دواتردا لە ئاسایی زیاتر برسی بیت و پێویستت بە خواردنی زیاتر بێت، ئەمەش هاوسەنگی خۆراکیت تێکدەدات. لە درێژخایەندا ئەم هۆکارانە دەتوانن بەشداربن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

Paylas: