TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق.. دەیان ملیۆن دۆنم زەوی بەهۆی كەم ئاوییەوە كاری كشتوكاڵيیان تێدا ناكرێت

Arsalan
Editor
📅 12 Mart 2024 15:22

 

عێراق 50 ملیۆن دۆنم زەوی بۆ كشتوكاڵی دەشێن، بەهۆی كەم ئاوییەوە 27 ملیۆن دۆنم زەوی ماوەی چوار ساڵە بەكار ناهێنرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی حەموود بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی زەوییە كشتوكاڵییەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بە میدیاكانی راگەیاندووە، بەپێی رووپێوییەكانی كراوە، زیاتر لە 50 ملیۆن دۆنم زەوی بۆ كشتوكاڵ دەشێن.

بەڕێوەبەری زەوییە كشتوكاڵییەكان باسی لەوەکردوە، بەهۆی وشكەساڵی و كەمئاوییەوە، 27 ملیۆن دۆنم زەوی كشتوكاڵیی ناتوانرێت كاریان تێدا بكرێت.

لە دەستدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان ماوەی چەند ساڵێكە روو لە زیادبوونە، بە پێی وتەی عەلی حەموود، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، ئەو بڕە زەوییە ناتوانرێت كاریان لەناو بكرێت.

عێراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتانەی كاریگەریی گۆڕانی كەشوهەوای بەسەرەوەیە، ساڵانە چەندین زەویی كشتوكاڵی لەدەست دەدات و دەریاچە وشك دەبێت.

Paylas: